کەرکووک.. لە رۆژانی جەژندا 274 منداڵ لە دایکبوون

لە چوار رۆژی جەژندا، پارێزگای کەرکووک ئامارێکی بەرزی لەدایکبوونی منداڵانی تۆمارکردووە و پڕۆسەی لەدایکبوون لە نەخۆشخانە حکوومییەکان بەردەوام بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی حوزەیرانی 2026، بەگوێرەی ئامارێکی فەرمیی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک کە دەست کوردستان24 کەوتووە، لە ماوەی چوار رۆژی جەژندا 274 منداڵ لە نەخۆشخانە جیاوازەکانی سنووری پارێزگاکە لەدایکبوون.

بەگوێرەی داتاکانی تەندروستیی کەرکووک، دابەشبوونی رێژەی لەدایکبوونەکان بەپێی نەخۆشخانەکان بەم شێوەیە بووە:

نەخۆشخانەی حەویجە: 83  منداڵ بووە کە زۆرترین رێژەیە
نەخۆشخانەی ژنان و منداڵان: 81 منداڵ
نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادی: 60 منداڵ
نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک: 40 منداڵ
نەخۆشخانەی داقووق: 10 منداڵ

تەندروستیی کەرکووک جەختی کردووەتەوە، لە ماوەی پشووەکانی جەژندا، سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرە پزیشکییەکان لە ئامادەباشییدا بوون و بەردەوام بوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و چارەسەرکردنی نەخۆشان لە حاڵەتە جیاوازەکاندا.