بەرگریی ئاسمانی عێراق: لە نزیک پاڵاوگەی بێجی درۆنێکمان خستە خوارەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند؛ هێزەکانی سوپای عێراق رووبەڕووی درۆنێکی نەناسراو بوونەتەوە لە دەوروبەری پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، دوای بینینی درۆنەکە لە ئاسمانی ناوچەکەدا، سوپای عێراق بە دۆشکە تەقەی لێکردووە.
هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەم کارە لە چوارچێوەی رێکارە ئەمنییەکانە بۆ پاراستنی دامەزراوە هەستیارەکان، و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک دەربارەی زیانی گیانی یان ماددی بەهۆی ئەو رووداوەوە نییە.
هێزەکان سوپای عێراق پێشتر رایگەیاندبوو کە حوزەیرانی ساڵی 2025 بە 10 درۆن هێرش کراوەتە سەر پاڵاوگەی بێجی.
لە دوای 28ی شوباتەوە بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران هێرشەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە بەغدا و ناوچەکانی دیکە بەردەوام بوو، بە گوێرەی ئامارەکان، لە 9ـی ئاداری 2026، رابردوو، 257 هێرش بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە بەغدا ئەنجام دراوە کە 37 هێرشیان لەلایەن بەرەی مقاوەمەی عێراق بووە. ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا زنجیرەیەک هۆشداریی ئەمنیی بڵاو بکاتەوە.