سێنتکۆم: دوو درۆنی ئێرانمان خستە خوارەوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سێنتکۆم) رایگەیاند، دوو درۆنی ئێرانیان لە ئاسمانی کەنداو، بە دیاریکراوی لە سنووری گەرووی هورمز خستووەتە خوارەوە، کە هەڕەشەبوون بۆ سەر ئاسایشی جووڵەی دەریایی.

فەرماندەیی سێنتکۆم بەرە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی حوزەیرانی 2026، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لە ئامادەیی تەواودان و بەردەوام چاودێری جموجووڵی هێزەکانی ئێران دەکەن، لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا بەرپەرچی دەستدرێژیی هێزەکانی ئێران دەدەنەوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەی ناوەندیی فەرماندەییەکەی هێزەکانی ئەمریکا هاتووە؛ لە سنووری گەرووی هورمز، توانیویانە دوو درۆنی ئێرانی بخەنە خوارەوە بەهۆی ئەوەی هەڕەشەیان لە کەشتییە بازرگانییەکان و جووڵەی دەریایی کردبوو.

سێنتکۆم جەخت دەکاتەوە، هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە لە ئامادەیی تەواو دەمێنێتەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و پاراستنی جووڵەی دەریای و سەقامگیری ناوچەکە.

لە 10ـی نیسانی ئەمساڵەوە، پاش 40 رۆژ جەنگ، ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیری پاکستان ئاگربەستی کاتیان راگەیاند، بەڵام بەهۆی سەرنەگرتنی دانوستانە و بێ ئەنجامبوونی گۆڕینیەوە داواکاری و پێشنیازەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگ، لە 48 کاتژمێری رابردوو چەند هێرشێکی پێچەوانەیان کردووەتە سەر بنکە هێزەکانیان هەم لەلایەن ئێران، هەم لەلایەن ئەمریکاوە، لە هێرشەکانیشدا کوەیت و بەحرێن لە پریسکی ئاگری هێرشەکان بە دەر نەبوون.