مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات.

دووشەممە 8ـی حوزەیرانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە، بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا-م بیست.

مەسرور بارزانی ئاماژەشی داوە، پرسە و سەرەخۆشی لە هاوکارەکانی و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم . خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، هەڵکەوت عەزیز، رۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا، لە رێگەی چوون بەرەو پارێزگای بەسرە تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.