مەسرور بارزانی و داودئۆغڵۆ جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرە دەکەنەوە

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵۆ کرد
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵۆ کرد

ئەمڕۆ سێشەممە، 09ـی حوزەیرانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد.

بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیاش لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو؛ بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە".