ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی حوزەیرانی 2026، ئەنجوومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، لە کۆبوونەوەدایە. 

لە کۆبوونەوەکەدا کە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر نەخشەڕێگەیەک بۆ بەردەوامیدان بە دانوستان لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی وەزاریی نوێی حکوومەتی فیدڕاڵی، تاوتوێی سێ تەوەر دەکرێ:

1- پێشنیاری هێنانەکایەی دەستەیەکی باڵای وەزاریی هەماهەنگیی هەمیشەیی، بە ئەندامێتیی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیداری هەردوو حکومەت.

2- دوابەرهەم و ئەنجامەکانی پەیوەست بە دۆسیەی نەوت لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی و دەرئەنجامی دواکۆبوونەوەی هەردوولا.

3- بابەتی داهاتە ناوخۆییەکان و ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان، خستنەڕووی خشتەی داهاتەکان و کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچەکە و یەکلانەکردنەوەی دۆسیەی ئەسیکۆدا و کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ.