سەرۆک بارزانی پێشوازی لە زەڵمای خەلیلزاد دەکات
سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق، بیروڕایان لەبارەی گۆڕانکاری و بارودۆخی ناوچەکە و ئەگەر و هەڕەشەکانی بەردەم عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی حوزەیرانی 2026، بارەگای بارزانی رایگەیاندووە، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دیپلۆماتکاری ئەمەریکی و باڵیۆزی پێشووتری ئەمەریکا لە عێراق زەڵمای خەلیلزاد کرد.
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی گۆڕانکاری و بارودۆخی ناوچەکە و ئەگەر و هەڕەشەکانی بەردەم عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.