تره‌مپ: به‌مزووانه هێرشەکانی سەر ئێران رادەگیرێن
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت " راستەوخۆ گفتوگۆم لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کردووە و بەمنزیکانە هێرشەکان رادەگیرێن".
پێنجشەممە 11ـی حوزەیرانی 2026، ترەمپ لە بارەی هێرشەکانی ئەمشەوی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران قسەی بۆ کەناڵی فۆکس نیوز کردووە و دەڵێت "فڕۆكه‌كانمان به ئاسمانیی ئێران‌دا ده‌سووڕێنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ گفتوگۆم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كردووه و داوای وه‌ستاندنی بۆردومانەکانیان کردووە".
هەروەها رەتیکردەوە سوپای ئیسرائیل لە هێرشەکانی ئەمشەو بۆ سەر ئێران بەشداریان کردبێت و گوتی: ئیسرائیل به‌شداری له وه‌شاندنی گورزهكانی ئه‌مشه‌و دژی ئێران نه‌كردووه.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە به 49 مووشه‌كی تۆماهۆک بۆردومانی ئێرانیان كردووە و رادار و سیستەمی به‌رگریی ئاسمانیی هێزەکانی ئێرانیان له باشووری وڵاتەکە پێکاوە.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: به ئێرانییه‌كانم گووتووە هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ده‌وه‌ستێنین، بەڵام ئەگەر رێككه‌وتن نه‌كه‌ن سبه‌ی شه‌ویش هێرشیان دەکەینەوە سەر.