کوەیت بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی داخست

دەسەڵاتی گشتیی فڕۆکەوانی مەدەنی لە دەوڵەتی کوەیت رایگەیاند؛ لە کاتژمێر 4:50 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە، 11ـی حوزەیرانی 2026 ئاسمانی وڵاتەکەی بە شێوەیەکی کاتی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخستووە و گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانە جێگرەوەکان گواستووەتەوە.

لە بەیاننامەی فەرمی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیدا هاتووە، ئەم بڕیارە وەک رێکارێکی خۆپارێزی و بۆ پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران دراوە، ئەوەش دوای ئەوەی کوەیت رووبەڕووی هێرشە تاوانکارییەکانی ئێران بووەتەوە کە مەترسی بۆ سەر جوڵەی فڕۆکەوانی مەدەنی لە ناوچەکەدا دروست کردووە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە هێڵی ئاسمانی کوەیت بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە، و هەر کاتێک دڵنیایی تەواو لە نەمانی مەترسییەکان درا، ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی گەشتەکاندا دەکرێتەوە.

لە کۆتاییدا، داوا لە گەشتیاران و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کراوە کە پابەندی رێنماییەکان بن و بۆ ئاگاداربوون لە هەر نوێکارییەک چاودێری راگەیەندراوە فەرمییەکان بکەن.