نەوتهەڵگرێکی دیکە گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکای بۆ سەر ئێران بەزاند
ماڵپەڕی "تانکەر تراکەرز" بۆ چاودێریی کەشتییەکان رایگەیاند، نەوتهەڵگرێکی زەبەلاحی دیکە لە جۆری (VLCC) توانیویەتی لە هێڵی گەمارۆی هێزی دەریایی ئەمریکا دەرباز ببێت و بگاتە ئێران.
شەممە 13ـی حوزەیرانی 2026، بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "تانکەر تراکەرز" بۆ چاودێریی کەشتییەکان، ئەو کەشتییەی ئەمڕۆ گەمارۆیی دەریایی ئەمریکای لەسەر ئێران بەزاندووە، لە پێنج ساڵی رابردوودا بەردەوام سزاکانی نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی داراییە بیانییەکانی ئەمریکای (OFAC) لەسەر ئێران و ڤەنزوێلا پێشێل کردووە.
هەروەها ماڵپەڕەکە ئاماژەت بەوەکردووە، تیمی کەشتییەکە هیچ رێگەیەکی ئاڵۆزیان بۆ دەربازبوون بەکارنەهێناوە، بەڵکو تەنها ئامێری ناسینەوە و شوێنپێهەڵگرییان (AIS) کوژاندووەتەوە و بەو شێوەیە لە هێڵەکانی چاودێری تێپەڕیون.
ماڵپەڕەکە باسی لەوەشکردووە، ئەم نەوتهەڵگرە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتووە، لە کۆتایی هەواڵەکەدا بە شێوەیەکی رەخنەگرانە و ئاماژەدان بە گفتگۆکانی ئاشتی، پرسیار کراوە کە "ئەی گفتوگۆکانی ئاشتی بە کوێ گەیشتن؟" لە کاتێکدا ئەم جۆرە پێشێلکارییانە بەردەوامن.