ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەسەڵاتە جەنگییەکانی ترەمپ دەپارێزێت

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، بە جیاوازییەکی کەم، نوێترین هەوڵی دیموکراتەکانی بۆ راگرتنی جەنگی سەر ئێران شکستپێهێنا، کە داوای دەکرد جەنگە رابگیرێت تا ئەو کاتەی کۆنگرێس مۆڵەتی فەرمی بۆ دەردەکات.

ئەمە نۆیەمین هەوڵی دیموکراتەکانە لەو کاتەوەی ئیسرائیل و ئەمریکا لە مانگی شوباتەوە هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە.

ئەنجوومەنی پیران بە 48 دەنگی دژ بەرامبەر بە 47 دەنگی پاڵپشت، بڕیارەکەی رەتکردەوە، لە ژێر چەتری یاسای دەسەڵاتەکانی جەنگدا بوو. ئەم دەنگدانە لە کاتێکدایە کە کۆشکی سپی و تاران لەم هەفتەیەدا رێککەوتنێکی چوارچێوەییان بۆ ئاگربەستێکی نوێ و ئەنجامدانی گفتوگۆ بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە ململانێکان راگەیاندووە.

پرۆسەی دەنگدانەکە تا رادەیەکی زۆر رەنگدانەوەی ململانێی حزبی بوو؛ چوار کۆماری لەگەڵ زۆربەی دیموکراتەکان دەنگیان بە بڕیارەکە دا، لە بەرامبەردا جۆن فیتەرمان، سیناتۆری دیموکرات لە ویلایەتی پەنسلڤانیا، لەگەڵ زۆربەی کۆمارییەکان دەنگی دژ بە بڕیارەکە دا.