کرێملن: زێلێنسکی داوای کۆبوونەوەی راستەوخۆی لەگەڵ پووتین نەکردووە

سەرۆکی رووسیا و سەرۆکی ئۆکرانیا
سەرۆکی رووسیا و سەرۆکی ئۆکرانیا

کۆشکی کرێملن دەنگۆی پێشنیازی کۆبوونەوەی راستەوخۆی نێوان ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ رەتدەکاتەوە. 

یوری ئۆشاکۆڤ، راوێژکاری باڵای پوتین بۆ سیاسەتی دەرەوە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە پەراوێزی لوتکەی "گرووپی حەوت" لە فەرەنسا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نەکراوە.

 ئەو راوێژکارە ئاماژەی بەوە کرد، لەبارەی پێشنیازی کۆبوونەوەی پوتین و زێلێنسکی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ئۆکرانیا، مۆسکۆ هیچ پێشنیازێکی فەرمی بەدەست نەگەیشتووە.

بەر لەم لێدوانانە ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەراوێزی لوتکەکە ئاماژەی بەوە دا، پێشنیازێکی فەرمییان ئاراستەی مۆسکۆ کردووە بە مەبەستی گفتوگۆکردن و سازدانی کۆبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکی رووسیا.

 زێلێنسکی روونیشی کردەوە، لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان ترەمپ و پوتین، پرسی ئەو کۆبوونەوەیە تاوتوێ کراوە.  کرێملن بە توندی ئەم دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان هەردوو سەرۆکەکەدا نەکراوە.

پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە ساڵی 2026 هێشتا لەوپەڕی ئاڵۆزیدان و شەڕی توندی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامە. 

لوتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی گرووپی حەوت کە لە شاری ئێڤیانی فەرەنسا کە لە 15 تا 17ی حوزەیرانی 2026 بەڕێوەچوو، سەرنجێکی زۆری خستە سەر دۆسیەی جەنگی ئۆکرانیا و دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ کۆتاییهێنان بەو کێشە نێودەوڵەتییە.