سەرۆک بارزانی و ئوسامە نوجەیفی دۆخی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە،21ی حوزەیرانی 2026، لە پیرمام سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی، سکرتێری گشتیی حزبی موتەحدون و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسیی عێراقی.
بە گوێرەی راگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و کۆسپ و دەرفەتەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ و هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشەکان کرایەوە.