دەستەی دەریایی بەریتانیا: لە کەناراوەکانی عومان هێرش کراوەتە سەر کەشتییەک
دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا رایگەیاند، کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک کەناراوەکانی عومان بە مەقزووفێکی نەناسراو پێکراوە و زیانی پێگەیشتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ـی حوزەیرانی 2026، دەستەی دەریایی بەریتانیا بڵاویکردەوە، کەشتییەکی بارهەڵگر لە دووری 7.5 میلی دەریایی لە باشووری رۆژهەڵاتی ناوچەیەکی عومان، لە لای راستییەوە تەقەمەنییەکی نەزانراو پێکراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو دەستەیە، هێرشەکە بووەتە هۆی تێکشکانی بەشێک لە "پردی فەرماندەیی" کەشتییەکە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و برینداربوون لە نێو تاقمی کەشتییەکەدا تۆمار نەکراوە، هەروەها هیچ پیسبوونێکی ژینگەییش لێ نەکەوتووەتەوە.
دەستەی دەریایی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش کردووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و داواشی لە سەرجەم کەشتییەکان کردووە لە کاتی تێپەڕبوونیان بەو ناوچەیەدا وریایی زۆر بنوێنن و هەر چالاکییەکی گوماناوی ڕاپۆرت بکەن.