وۆڵستریت جۆرناڵ: پاسداران هێرشهكهی سهر كهشتیهكهی هورمزی ئهنجامداوه
رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی باڵای سەربازیی وڵاتەکەیەوە ئاشکرای دەکات، هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی کردووەتە سەر کەشتییەکی بارهەڵگری سەنگافورە لە گەرووی هورمز.
رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ لەسەر زاری دوو بەرپرسی باڵای سەربازی ئەمریکا بڵاویکردەوە، هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی کردووەتەسەر ئەو کەشتییە بارهەڵگرەی کە هەڵگری ئاڵای سەنگافور بوو و بە گەرووی هورزم تێدەپەڕی.
ئاماژەی بەوەشدا، هێرشەکە لە نزیک کەناراوەکانی عومان روویداو و هیچ کەس بەهۆیەوە بریندار نەبووە.
هاوکات ئارسینیۆ دۆمێنیگێز سکرتێری گشتی رێکخراوی نێودەوڵەتی دەریایی رایگەیاند، ئاگاداری هێرشی سەر کەشتییە بارهەڵگرەکە بووە، بڕیاریداوە بۆ ماوەیەکی کاتی پەڕینەوە و رزگارکردنی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بۆ ماوەیەکی کاتی راگرێت تا دڵنیا دەبنەوە سەلامەتە.
ئەمەش لە کاتێکدایە سوپای پاسداران هۆشداریدا هاتووچۆ بە گەرووی هورمز، کە 20٪ـی وزەی جیهان بەوێوە تێدەپەڕێت، سنووردار دەبێت و تەنیا بەو رێڕەوانە دەبێت کە دەستنیشانی کردوون.
لەگەڵ بەردەوامی دانوستانی ئەمریکا و ئێران و هەڵگرتنی گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا، هاتووچۆی کەشتییەکان بە گەرووی هورمز بە رێژەیەکی زۆر زیادی کردووە و کەشتییەکان بەو رێڕەوانە تێپەڕیون کە لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی دەریایی دەستنیشان کراون، لەگەڵ زیادبوونی هاتووچۆ نرخی نەوتیش دابەزی بۆ نزمترین نرخی لە دوای ئەوەی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەدژی ئێران دەستیپێکرد.