رێنمایی نوێ لە بارەی بەکارهێنان و فرۆشتنی دەرمانی لەباربردنی کۆرپەلە دەردەکرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندی و تەندروستیی گشتی، رێنمایی توندی بۆ سنووردارکردن و رێکخستنی بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە دەرکرد کە دەبنە هۆی لەباربردنی کۆرپەلە لە سەرجەم شار و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستاندا.

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و رێگریکردن لە بەکارهێنانی نادروست و مەترسیداری دەرمان، رێنمایی و رێکاری توندی لە بارەی هاوردەکردن، فرۆشتن و بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە دەرکرد کە بۆ لەباربردنی کۆرپەلە بەکاردەهێنرێن.

بەپێی رێنماییەکە، هاوردەکردنی ئەم دەرمانانە تەنیا بۆ ئەو کۆمپانیا و بریکارانە رێگەپێدراوە کە مۆڵەتی فەرمییان هەیە و بە پێی رێسا و رێنماییەکانی وەزارەت کار دەکەن.

هەروەها لە نووسراوەکەدا بە روونی هاتووە، بە هیچ شێوازێک نابێت ئەم جۆرە دەرمانانە لە دەرمانخانەکاندا بەبێ رەچەتەی فەرمی پزیشکی پسپۆڕیی ئافرەتان و منداڵبوون بدرێن بە هاووڵاتییان، بەمەش فرۆشتنی ئەم دەرمانانە بە شێوازی ئازاد بە تەواوی قەدەخە دەکرێت.

 

دەرمانەکان ئەمانەن:

-Mifepristone

-Misoprostol

-Dinoprostone

-Carboprost

-Methotrexate

-Oxytocin

-Ergometrine

-High dose combined oral contraceptives