نێچیرڤان بارزانی بەشداریی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت دەکات. بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکرێن.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی تەممووزی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت، لەسەر بانگهێشتی هاوپەیمانییەتەکه‌، بەرەو بەغدا بە رێ دەکەوێت.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بڕیارە لە کۆبوونەوەكەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکرێن.

بە پێی راگەیەنراوەکە، بەرنامەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن و کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا، تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت دەبێت.