ئیسماعیل بەقایی: گەلی ئێران بە سەربەرزیی دەمێنێتەوە

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

 گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگریەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ گەلی ئێران بە سەربەرزی دەمێنێتەوە و جەختی کردەوە، خەڵکی وڵاتەکەی سوورن لەسەر داواکردنی تۆڵەی خوێنی شەهیدان.

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی تەممووزی 2026، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بەوە کرد، نەیاران و دوژمنانی وڵاتەکەی هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ دروستکردنی جیاکاری و دووبەرەکی لە نێوان خەڵک و دەسەڵاتدا، بەڵام ئەو پیلانانە شکستیان هێناوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە دووپاتی کردەوە، گەلی ئێران هەمیشە بە یەکگرتوویی دەمێننەوە و رێگە نادەن هیچ لایەنێک درز بخاتە نێوان ریزەکانی گەل و حکوومەتەوە.

گوتیشی: یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان بە قۆناخێکی خراپدا تێدەپەڕێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاند؛ ئێمە نابینە ئەو لایەنەی کە دەستپێشخەر بێت لە پێشێلکردنی یاداشتی لێکگەیشتن، و واشنتن بە شێوەیەکی بەردەوام ئەو یاداشتە پێشێل دەکات.

هەروا گوتیشی: "واشنتن دانبەخۆداگر نەبوو و رێککەوتننامەکەی پێشێل کرد، و بۆ پابەندییەکانمان لە هورمز چاوەڕێی نەکرد 30 رۆژەکە کۆتایی بێت."

لە کۆنگرەکەدا ئیسماعیل بە قایی ئاماژەی بەوەشدا، بەیاننامەی سێ وڵاتە ئەورووپییەکە بە هیچ شێوەیەک شەرعییەتی نییە. وڵاتانی ئەوروپا پێداگری دەکەن لەسەر ئەوەی راستییەکان بە چەواشەکاری و پێچەوانە ببینن. راستی ئەوەیە هەموو ئەو کێشانەی ئێستا ناوچەکە و جیهان پێوەی گرفتارن و زیانیان پێ گەیاندوون، سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کردەوە دەستدرێژکارانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە مانگی ئاداری رابردوو و بەردەوامیی هەمان سیاسەت لە ناوچەکەماندا.

باسی لەوەش کرد، وڵاتانی ئەورووپا بێگومان دەیانتوانی و تا ئێستاش دەتوانن رۆڵێکی بونیاتنەر و بەرپرسیارانە بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بگێڕن، بەڵام پێدەچێت بەهۆی راهاتنیان لەسەر کڕنووشبردن و ملکەچی بۆ ئەمریکا، نیازێکی لەو شێوەیەیان نەبێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران راسیگەیاند؛ وا دیارە هێشتا دەبێت بینەری دەرچوونی ئەم بەیاننامە دووبارە و یەک لایەنانە بین. ئەم بەیاننامانە نە یارمەتیدەر دەبن بۆ چارەکردنی بابەتەکە و نە یارمەتی بەرزکردنەوەی پێگەی ئەوروپاش دەدەن.