دەنگی تەقینەوە لە بەندەر عەباس و قیشم بیسترا

وێنە ئێران، ئەرشیف
وێنە ئێران، ئەرشیف

ئاژانسی هەواڵی مێهر ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی تەممووزی 2026، بڵاویکردەوە، دەنگی چەندین تەقینەوە لە بەندەری بەندەر عەباس و دوورگەی قیشم بیستراوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە زاری دانیشتووانی ناوچەکەوە گواستوویەتیوە کە دەنگی تەقینەوەکان لە دەوروبەری بەندەر عەباس و دوورگەی قیشم لە باشووری ئێران بووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دەنگی تەقینەوەکان لە مەودایەکی دوور لە شارەکەوە بیستراون و وادیارە لە کەناراوەکانی رۆژئاوای شاری بەندەر عەباس پێکدادان هەیە، راشیگەیاند، پێشبینی ئەگەری روودان و رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە ئاوەکانی کەنداو و گەرووی هورمز دەکرێت.

ئەم پێشهاتانەش دوای ئەوە دێن کە هەر ئەمڕۆ فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئەنجامدانی شەپۆلێکی دیکەی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران رگەیاند، تێیدا بە چەکی پێشکەوتوو و بەقورسی چەندین پێگەی جیاوازیان کردووەتە ئامانج.