پڕۆژەی رێگری لە بەفیڕۆدانی ئاو لە هەولێر دەستیپێکرد
بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری رێکخراوی یونسێف پڕۆژەی رێگری لە بەفیڕۆدانی ئاوی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد، سەرەتا پڕۆژەکە بەشێوەی ئەزموونی لە شارۆچکەی قوشتەپە بەرێوەدەچێت.
لەوبارەیەوە ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24 ـی راگەیاند، بەشێوەیەکی ئەزموونی پرۆژەی رێگری لە بەفیڕۆدانی ئاو دەستیپێکردووە، پرۆژەکە بۆ رێکخستنەوەی کەرتی ئاو و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاوە، سەرەتا تیمێک لە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەکان راهێنان لەسەر پڕۆژەکە دەکەن و دواتر لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان جێبەجێ دەکرێت.
گوتیشی: پێشبینی دەکەن تا دوو ساڵی دیکە پڕۆژەی کەمکردنەوەی بەفیڕۆنەدانی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.
سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی پڕۆژەکە، ئاری ئەحمەد، باسی لەوەکرد،، کار لەسەر رێکخستنەوەی تۆڕەکان، بۆڕی و ئاوی هاتوو و دەرچوو دەکەن و هەروەها زانیاری لەسەر شکانی بۆرییەکان و دەستکاری کردن کۆدەکاتەوە.
راشیگەیاند، ئەو پڕۆژەیە ئامانج لێی باشتركردنی بەڕێوەبردنی تۆڕی دابینكردنی ئاو و بەرزكردنەوەی كارایی خزمەتگوزارییەكانە بۆ هاووڵاتییان.
پڕۆژەی رێگری لە فیڕۆدانی ئاو یەکێکە لە گرنگرتین پڕۆژە ستراتیژییەکانی پاراستنی سامانی ئاو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، پڕۆژەکە تەنیا کار لەسەر لایەنی تەکنەلۆژیا ناکات، بەڵکو پێویستی بە توانا و کارامەیی فەرمانبەر و یاسای توندە بۆ رێگری لە بەفیڕۆدانی ئاو. هاوکات لە کەمترین بڕی بەفیڕۆدانی ئاو لە سەدا 40 ـەوە بۆ سەدا 15 کەم دەکاتەوە.
يهكشهممه، 8ـی ئهيلوولى 2024، له لايهن مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، بهردى بناخهى پرۆژهى فرياگوزاریی خێراى ئاوى ههولێر دانرا.
پرۆژەکە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار، له ماوهى كهمتر له 550 ڕۆژ جێبەجێ کرا، به تهواوبوونى پرۆژهكه، كێشهى كهمئاوى له شارى ههولێر به رێژهى 100% چارهسهر بووە.