سووریا هەوڵێکی بەقاچاخبردنی چەک و مووشەکی بۆ حزبوڵڵا پوچەڵکردەوە
وەزارەتی ناوخۆی سووریا رایگەیاند، هەوڵی بەقاچاخبردنی بارێکی چەک و مووسەکی لە سەر سنووری سووریا و عێراق پوچەڵکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی تەمووزی 2026، وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، هەوڵی بەقاچاخبردنی بارێکی چەک و مووشەکی لە سەر سنووری سووریا و عێراق پوچەڵکردەوە، ئاماژەی بەوەشداوە، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە، ویستوویانە بارەکە لەرێگەی خاکی سووریاوە بگوازنەوە بۆ حزبوڵڵا.
وەزارەتی ناوخۆ شوێنی دەستبەسەرداگرتنی بارە چەکەکە و ژمارەی ئەو کەسانەی تێوەگلاون نەخستەڕوو، هەروەها هیچ لێدوانێکیش لەلایەن عێراق و حزبوڵڵاوە سەبارەت بەو رووداوە رانەگەیاندراوە.