دژەتیرۆری کوردستان: شەوی هەینی پێنج درۆن لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێنران
لە ماوەی 8 خولەکدا؛ پێنج درۆن لە ئاسمانی هەولێر خرانە خوارەوە
دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، شەوی هەینی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، توانیویانە پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی شاری هەولێر تێکبشکێنن و بیخەنە خوارەوە.
دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: شەوی هەینی، رێکەوتی 17ـی تەممووزی 2026، لە کاتژمێر 21:58 تا 22:06، هێزەکانی هاوپەیمانان پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە.
هاوکات ئاماژەی بەوە کرد، خۆشبەختانە خرانە خوارەوەی درۆنەکان، هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی هەینی، لە کاتژمێر 4:19 تا 5:25، هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێ بکەوێتەوە.
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناخێکی هەستیار تێپەڕ دەبێت، دەستپێکردنی زنجیرە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە لایەک و بەئامانجگرتنی بەردەوامی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە لایەکی دیکەوە، ناوچەکەیان خستووەتە سەر لێواری تەقینەوەیەکی گەورە.