پۆلیسی گەرمیان چوار تۆمەتباری ئافرەتی دەستگیر کرد
پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی چوار ئافرەتی راگەیاند، ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی جوانکارییان لە دوکانێکی شاری کەلار دزیبوو، تۆمەتباران لەبەردەم دادوەردا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی تەمموزی 2026، عەقید سۆران محەممەد غەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای ئەوەی خاوەنی دوکانێکی کەرەستەی جوانکاری خانمان لە شاری کەلار، سکاڵایەکی لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان تۆمار کرد سەبارەت بە دزینی ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەلی جوانکاری لە دوکانەکەی؛ تیمی لێکۆڵینەوەی بەشەکە دەستی بە هەنگاوەکانی لێکۆڵینەوە کرد.
پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکاندا، چوار تۆمەتباری ئافرەت دەستگیر کران، تۆمەتباران لە ماوەی لێپرسینەوەدا، لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
هەروەها جەخت لەوە کراتەوە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443ی یاسای سزادانی عێراقی، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕێکارە یاساییەکان لەم بارەیەوە بەردەوامن.