ئیسپانیا بۆ دووەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی مۆندیال

بەرزکردنەوەی جامی جیهانی مۆندیالی 2026 لە لایەن ئیسپانیا
بەرزکردنەوەی جامی جیهانی مۆندیالی 2026 لە لایەن ئیسپانیا

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووە پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠٢٦ و بۆ دووەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی مۆندیال، لە بەرامبەردا ئەرجەنتین خراپترین یاری کرد چوارەم یاری کۆتایی مۆندیالی لە مێژوودا دۆڕاند.
هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و ئیسپانیا بۆ دووەمجار لە مێژوویاندا لە مۆندیال رووبەڕووی یەکتربوونەوە، پێشتر بۆ یەکەمجار لە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 1966 بەرامبەر یەکتر یارییان کرد کە ئەوکات ئەرجەنتین 2 ـ 1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا بوو، دوای 60 ساڵ جارێکی دیکە ئەم دووانە لە مۆندیال بەیەک گەیشتنەوە، بەڵام ئەمجارە لە یاریی کۆتایی مۆندیال بەرامبەر یەکتر یارییان کرد و ئیسپانیا تۆڵەی خۆی لە ئەرجەنتین کردەوە.
لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026، ئیسپانیا بە تاکە گۆڵێکی فێران تۆرێس شکستی بە ئەرجەنتین هێنا، ماتادۆرەکان دوای 16 ساڵ جارێکی دیکە نازناوەکەی بردەوە.
رۆدری ناوەراستکاری ئیسپانیا بە باشترین یاریزانی مۆندیالی 2026 دیاریکرا، پاو کۆبارسی بەرگریکاری ئیسپانیا بە باشترین یاریزانی لاوی مۆندیالی 2026 دیاریکرا، ئۆنای سیمیۆن بە باشترین گۆڵپارێزی مۆندیالی 2026 دەستنیشانکرا.