مارکۆ روبیۆ: له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ربازێكمان كوژرا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کوژرانی سەربازێکیان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی پاشماوەی درۆنی ئێرانییەوە بووە.

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن رایگەیاندووە؛ کوژرانی سەربازێکیان لە هەرێمی کوردستان بەهۆی مامەڵەکردن بووە لەگەڵ پاشماوەی درۆنێکی ئێرانی کە هێزەکانیانی کردبووە ئامانج.

لەبارەی کوژرانی دوو سەربازی دیکەیان لە ئوردن، روبیۆ گووتی: ژمارەیەکی زۆر مووشەک ئاڕاستەی هێزەکانیان کراون لە وڵاتە، سەرباری تێکشکاندنی زۆرینەی مووشەکەکان بەڵام مووشەکێک کەوتووەتە خوارەوە.

روبیۆ دووپاتیدەکاتەوە؛ ئەمریکا بەرووی چارەسەری دیپلۆماسیدا کراوەیە لەگەڵ ئێران، بەڵام ئێران پابەندی رێککەوتنەکان نابێت چونکە لەناو دەسەڵاتی سیاسی وڵاتەکەدا دابەشبوون هەیە, گەر ئەو سەرکردانەی خوازیاری دانوستانن کۆنترۆڵی دۆخەکە بگرنەبەر کارێکی زۆر باشە بەڵام ئەوەی رووینەداوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی باسکردووە؛ ئێران لە دۆخی داڕمانی ئابووریدایە و گەر دانوستان شكستبهێنێت ئەوە دۆخەکە لەبەرژەوەندیان نابێت.