بۆ یەکەمجار لە مێژوودا گۆرانییەکی هاوبەش بە زمانەکانی کوردی و رووسی بڵاودەکرێتەوە
بۆ یەکەمجار لە مێژووی هونەری کوردیدا، پڕۆژەیەکی نوێی میوزیکی کە تێکەڵەیەکە لە زمانەکانی کوردی و رووسی بڵاودەکرێتەوە، تێیدا تیشک دەخرێتە سەر بابەتی خۆشەویستی و ئاوێتەکردنی دوو کلتووری جیاواز.
بەرهەمە نوێیەکە سوودی لە تێکستی شاعیری گەورەی کورد (هێمن) وەرگرتووە و ئاوازەکەشی لەلایەن (ئەریوان)ەوە دانراوە. ئەم کارە هونەرییە وەک هەوڵێکی نوێ دەبینرێت بۆ ناساندنی هونەری کوردی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.
ئانیس رەوشەن، هونەرمەندی خەڵکی شاری سەقز لە تورکیا نیشتەجێیە، وەک یەکێک لە گۆرانیبێژانی ئەم بەرهەمە تایبەت بەماڵپەڕی کوردستان24ـی راگەیاند: "پێمان خۆشبوو بۆ یەکەمجار لە مێژووی هونەری کوردیدا، کارێکی جیاواز ئەنجام بدەین و گۆرانییەک بە هەردوو زمانی رووسی و کوردی بڵاوبکەینەوە."
ئانیس ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمە یەکەم کاری ئەو نییە و پێشتر چەندین کلیپی هاوبەشی لەگەڵ ئارمیکی برایدا هەبووە، بەڵام ئەم بەرهەمە بەهۆی تایبەتمەندی زمانەکەیەوە، جێگەی سەرنجی هەوادارانیان دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە، کاری دەرهێنانی کلیپەکە لەلایەن ناسر حەیدەرییەوە ئەنجام دراوە و بۆ وێنەگرتنی دیمەنەکانیش، سوود لە سروشت و شوێنەوارەکانی هەردوو وڵاتی تورکیا و ئەڵمانیا وەرگیراوە.
سەبارەت بە کارەکانی داهاتووی، ئانیس رەوشەن ئاشکرای کرد، ئێستا سەرقاڵی ئامادەکاریی کۆتایین بۆ چوار بەرهەمی دیکەی هونەری، کە بڕیارە هەر لەم مانگەدا تەواو بکرێن و پێشکەشی بینەر و بیسەرانیانی