سەردەمی نوێی فەرەنسا لەگەڵ زینەدین زیدان دەستیپێکرد

زیدان: خەونەکەم هاتە دی و ئامادەم بۆ ئەو تەحەدایە

فیلیپ دیالۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا و زینەدین زیدان
فیلیپ دیالۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا و زینەدین زیدان

زینەدین زیدان بە فەرمی بووە راهێنەری هەڵبژاردەی فرەنسا، سێ یاری داهاتووی زیدان بەرامبەر تورکیا، بەلجیکا و ئیتاڵیا دەبێت، هاندەران دەخوازن زیدان ئەزموونی ریال مەدریدی بۆ فرەنسا بگوازێتەوە و ناسناوی گەورە بۆ هەڵبژاردەکەیان بباتەوە.
چاوەڕوانییەکان بۆ زیدان کۆتایی هات، ئەستێرەکەی پێشووی هەڵبژاردەی فرەسنا و راهێنەری پێشووی ریال مەدرید لە تەمەنی 54 ساڵی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فرەنسای وەرگرت.
 زیزۆ لە ساڵی 2021ـەوە لە ماڵەوەیە لەو کاتەی وازی لە ریال مەدرید هێنا، چاوەڕێ دەکات ببێتە راهێنەری فرەنسا، زیدان لە ساڵی 2016 تـا 2018 سێ ساڵ لەدوای یەک چامپیۆنزلیگی بۆ ریال مەدرید بردەوە،  ئێستا هاندەرانی فرەنسا دەخوازن زیزۆ ئەزموونی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ کەڵەشێرەکان بگوازێتەوە، دوای چواردە ساڵ دیشامپ لە راهێنەرایەتی فرەنسا دەستی لەکار کێشایەوە،  کە لە دواین مۆندیال لە قۆناخی پێشکۆتایی ماڵئاواییان کرد، فرەنسا ساڵی 2018لەگەڵ دیشامپ مۆندیالی بردەوە، ساڵی 2022 لە یاری پێشکۆتایی بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە دۆڕان، لە لایەکی دیکەشەوە ساڵی 2016 فەرەنسا پاڵەوانییەتی ئەوروپای لەناو خاکی خۆی بەرامبەر پۆرتوگال دۆراند.
زیدان یادەوەری سەرنجراکێشی لەگەڵ هاندەرانی فرەنسا هەیە، ئەو کاتەی لە یاری کۆتایی مۆندیالی 1998 سەرکردایەتی فرەنسای کرد و دوو گۆڵی بەرامبەر بەرازیل تۆمار کرد، دوو ساڵ دواتریش ناسناوی پاڵەوانییەتی ئەوروپای بۆ فرەنسا بردەوە، هەروەها ساڵی 1998 باڵۆندۆریشی بەدەستهێنا.
 زیزۆ وەک یاریزان 108 یاری بۆ فرەنسا ئەنجامدا 31 گۆڵی تۆمار کرد، لە نێویاندا لێدانە سزاکەی بەرامبەر ئیتاڵیا بەشێوەی پانینگا یەکێک بوو لە گۆڵە سەرنجراکێشەکانی، بەڵام لەم یارییە زیزۆ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و فەرەنسا مۆندیالی لەدەستدا.
زیدان سێ یاری دهاتووی بەرامبەر وەکو راهێنەری فەرەنسا بەرامبەر تورکیا، بەلجیکا و ئیتاڵیا دەبێت، لە ئێستا نرخی بلیتەکانی یەکەم یاری زیدان وەک راهێنەری بەرز بووەتەوە و بلیتێکی ئاسایی نرخەکەی گەیشتە 175 یۆرۆ. 


زیدان: خەونەکەم هاتە دی
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا، زینەدین زیدان هاوشانی دیالۆی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا رایگەیاند لە ماوەی چوار پێنج ساڵی ڕابردوودا زۆر ئۆفەرم ڕەتکردەوە، دەشڵێت: دوای ڕیال مەدرید تەنیا یەک کارم دەویست، ئەویش ڕاهێنەرایەتی فەرەنسا بوو، هیچ شتێک لە هەڵبژاردەی فەرەنسا گەورەتر نییە، وەرگرتنی ئەم رۆڵە هەستێکی خۆشی لەڕادەبەدەری پێبەخشیوم.
زیدان گوتیشی: سوپاسی دێشامپ دەکەم بۆ کارەکانی، چونکە ئەرکی منی ئاسان کردووە، ئێستا من ئامادەم بۆ ئەم تەحەدایە، هەستێکی زۆر خۆشم هەیە و دەشزانم سەرکەوتنەکان چۆن بەدەست دێت.