گراهام ئارنۆڵد گرێبەستەکەی لەگەڵ عێراق نوێدەکاتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 گەرچی دەنگۆ هەبوو گفتوگۆیەکانی نێوان فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و گراهام ئارنۆڵد گەیشتە بنبەست و ئەو راهێنەرە ئوسترالییە گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ گراهام ئارنۆڵد گەیشتووەتە رێککەوتن و ئەو راهێنەرە ئوسترالییە بەلایەنی کەم بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە، لەکاتێکدا دەنگۆ هەبوو چاڤی هیرناندێز و تیتی و وەلید رەکراکی و حەدنان حەمەد بەربژێربن بۆ ئەوەی ببنە راهێنەری شێرەکانی رافیدەین.
گراهام ئارنۆڵد لەوەتەی مانگی ئایاری ساڵی رابردووەوە ماوەی 444 رۆژە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراقە و لە 19 یاری 9 بردنەوە و 3 یەکسان و 7 دۆڕانی بۆ هەڵبژاردەکە بەدەستهێناوە و بۆ دووەمجار لە مێژوودا شێرەکانی رافیدەینی گەیاندە مۆندیال و وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە مۆندیالی 2026 بەشدار بوو.