سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بەیان سامی عەبدولڕەحمان، راوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەت کرد، بەهۆی کۆچی دواییی هاوسەرەکەی.
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 5ـی ئابی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان، راوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەت بۆ کاروباری دەرەوە و گۆڕانی کەشوهەوا کرد، بۆ کۆچی دواییی هاوسەرەکەی هونەرمەند و شانۆکاری کورد موزەفەر شافعی.
لە راگەیەندراوەکەداهاتووە، سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بەیان سامی عەبدولڕەحمان، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.