گەرما بەردەوام دەبێت

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ چوار رۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە؛ ئاماژە بەوە دەدات کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت و بەرزیی پلەکانی گەرما بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسیی عێراق، رۆژی شەممە کەشوهەوا بە گشتیی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە ئاستی تۆمارکراوی رۆژانی پێشوودا دەمێننەوە.

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی شەممە لە پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبن:

دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43پلەی سیلیزی
کەرکووک: 44 پلەی سیلیزی
ئەنبار: ٤٤ پلەی سیلیزی
نەینەوا: 45 پلەی سیلیزی
دیالی: 45 پلەی سیلیزی
بەغدا، صلاح الدين، کەربەلا، نەجەف: 47 پلەی سیلیزی
بابل، مەثەننا: 48 پلەی سیلیزی
واست، دیوانییە، میسان، زیقار، بەسڕە: 49 پلەی سیلیزی
پێشبینیی کەشوهەوای رۆژانی داهاتوو:

رۆژی یەکشەممە: کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور لە ناوچەکانی باشوور، پلەکانی گەرمایش هاوشێوەی ڕۆژی پێشووتر دەبن.

رۆژی دووشەممە: کەشوهەوا هەر بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی باشوور وەک خۆیان جێگیر دەبن.

رۆژی سێشەممە: کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور لە ناوچەکانی باکوور، پلەکانی گەرمایش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشووتر گۆڕانکاریی گەورەیان بەسەردا ناهێت.