باوکی لیۆنێل مێسی کۆچی دوایی کرد

خۆرخێ مێسی باوکی ئەفسانەی تۆپی پێ لیۆنێل مێسی
خۆرخێ مێسی باوکی ئەفسانەی تۆپی پێ لیۆنێل مێسی

خۆرخێ مێسی باوکی ئەفسانەی تۆپی پێ لیۆنێل مێسی بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 68 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی ئی ئێس پی ئێنی ئەمریکا ماوەی ساڵێکە خۆرخێ مێسی بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندەوە ناڵاندوویەتی، بەڵام خانەوادەکەی وردەکاری نەخۆشییەکەیان بەنهێنی هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی کاریگەری دەروونی خراپ لەسەر تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکەی خۆرخێ دروست نەکات. دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 8 ئابی 2026 لە بنکەیەکی تەندروستی لە شاری رۆزاریۆی ئەرجەنتین، خۆرخێ مێسی باوکی ئەفسانەی تۆپی پێ لیۆنێل مێسی لە تەمەنی 68 ساڵیدا گیانی سپارد.
 مێسی بەهۆی کۆچی دوایی باوکی، دەگەڕێتەوە رۆزاریۆ و بەشداریی لە یارییەکەی بەرەبەیانی سبەی ئینتەر میامی بەرامبەر مۆنتێری ناکات.