فایەق زێدان: هیچ بڕیارێک بۆ لێخۆشبوون لە گەندەڵکاران نییە

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، رایگەیاند: هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە بۆ مامەڵەکردن و رێککەوتن لەگەڵ ئەو کەسانەی بە گەندەڵی تۆمەتبار کراون

ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی ئابی 2026، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکەدا رایگەیاند: دادگا بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکانی گەندەڵیدا دەکات، هیچ بڕیار یان ئاراستەیەک نییە بۆ پەسەندکردنی سازش لەگەڵ گەندەڵکاراندا.

فایەق زێدان روونیشی کردەوە: "دەسەڵاتی دادوەری بە پێی چوارچێوە یاساییە پەسەندکراوەکان بەردەوام دەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەکانی گەندەڵیدا."

هاوکات سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، جەختی لەوە کردەوە، ئەرکی دادگا تەنیا جێبەجێکردنی یاسایە نەک دانانی یاسا، چونکە یاسادانان کاری پەرلەمانە.