ریال مەدرید لەترسان ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی ڤینسیۆس ئاشکرا ناکات

ڤینیسیۆس جۆنیۆر و فلۆرێنتینۆ پێرێز
ڤینیسیۆس جۆنیۆر و فلۆرێنتینۆ پێرێز

کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، لەپێناو پاراستی کەشێکی هێمن ئامادە نییە تەواوی وردەکاری گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر ئاشکرا بکات.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، هەفتەی رابردوو ڤینیسیۆس جونیۆر لەگەڵ یانەکەی گەیشتە رێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی شەش ساڵی دیکە، هەرچەندە زۆربەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن رێکەوتنی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی لەسەر مووچەی ساڵانەی 22 ملیۆن یۆر بووە، بەڵام مارکا بڵاویکردووەتەوە ئەو ژمارەیە راست نییە و کارگێڕی یانە شاهانەکە نایەوێت مووچەی تەواوەتی ڤینیسیۆس جونیۆر ئاشکرا بکات.
مارکا بڵاویشی کردەوە هۆکاری سەرەکی ئاشكرا نەکردنی مووچەی ڕاستەقینەی ڤینیسیوس، بۆ پاراستنی ئارامیە لە ژووری جلگۆڕین و ڕێگریکردن لە تێکچوونی هاوسەنگی دارایی یانەکە. کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید دەزانێت ئاشکراکردنی مووچەی ڤینی رەنگە کێشەی گەورە دروست بکات و ئەستێرەکانی دیکەی یانەکە وەک کیلیان ئێمباپێ وجود بێلینگهام لە داهاتوودا داوای زیادکردنی مووچەکانیان بکەن.
ڤینیسیۆسی تەمەن 26 ساڵ، لە هاوینی 2018 لە یانەی فلامینگۆی بەرازیلی بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مەدرید گواسترایەوە، لەگەڵ ریال مەدرید لە کۆی 375 یاری، 128 گۆڵ و 100 ئەسیستی کردووە و دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ و نازناوی لالیگا و دوو نازناوی سووپەری ئەورووپای بردووەتەوە.