حاڵەتێکی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەووە حاڵەتێکی تووشبوو بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون لەشاری دهۆک کراوە.
پێنجشەممە 13ـی ئابی 2026، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هورێمی کوردستان رایگەیاند، تووشبووەکە گەنجێکی تەمەن 23 ساڵە و دانشتووی گوندی بازێ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو، دوای سەردانی نەخۆشخانە لەشاری دهۆک و گومانلێکردن بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی، چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و پشتڕاستکردنەوە و چارەسەری پزیشکی بۆیان گیراوەتەبەر.
وەزارەتی تەندروستی جەختی کردووەتەوە، لەئێستادا تووشبووەکە لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستی تا ئێستا جێگیرە.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین و جەخت دەکەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، هەروەها لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە و هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.
تا ئێستا دوای بوونی چەندین حالەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوانی ئەمساڵدا لەماوەی ڕابردوو، دەرەنجام تەنها سێ حالەت دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراوەتەوە جگە لە دوو حالەتی دیکەی شارەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە بۆ چارەسەری هاتوونە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان.