ئێران خستنە خوارەوەی درۆنێکی ئەمریکی راگەیاند
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی توانیویەتی درۆنێکی جۆری MQ9ـی ئەمریکی بخاتە خوارەوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم کە نزیکە لە سوپای پاسدارانەوە کەمێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی 14ـی ئابی 2026، لە ئاسمانی هورمزگان لە باشووری ئێران سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بەرپەرچی هێرشێکی درۆنی داوەتەوە لە تێكشکاندنی درۆنێکی پێشکەوتووی ئەمریکی لە جۆری MQ9 سەرکەوتوو بوو.
بەهۆی مکوڕی ئێران لە درێژەدان بە داخرانی گەرووی هورمز و تۆمەتبارکردنی ئەمریکا بە پێشێلکاری خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و هێرشکردن سەر ئێران، هەوڵە نێوەندگیرەکان بۆ دەسپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن شکستی هێناوە، هەروەها هیچ ئاسۆیەکی روون بۆ دەستپێکردنەوەیان لە ئارا نییە.
تا ئێستا فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) هیچ زانیارییەکی لە بارەی هێرش یان کەوتنە خوارەوە هیچ درۆنکی پشتڕاسن نەکردووە، تەنیا بەرپرسانی ئەمریکا جەخت لە توندترکردنی سزا کانی سەر ئێران و چڕکردنەوەی گەمارۆ دەریاییەکانی سەر کەناراوەکانی ئێران دەکەن.