مەزڵووم عەبدی: هێرشەکەی پیرمام دەستدرێژییە بۆ سەر ئیرادەی گەلی کوردستان

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، هاوسۆزی خۆی بۆ گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت و بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی دەکات. عەبدی رایدەگەیەنێت، ئەم هێرشە دەستدرێژییە بۆ سەر ئیرادەی گەلی کوردستان و بە ئامانجگرتنی دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی ئابی 2026، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەركۆنەی هێرشی سەر نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی كرد.

هەروەها فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "هاوسۆزی خۆمان بۆ حکوومەت و گەلی هەرێمی کوردستان دەردەبڕین و بە توندی سەرکۆنەی ئامانجگرتنی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت دەکەین."

هەروەها مەزڵووم عەبدی راشیگەیاند: "ئەم ئامانجگرتنە کارێکی رەتکراوە و نائەخلاقییە و گوزارشتە لە دەستدرێژی بۆ سەر ئیرادەی گەلی هەرێم و بەشێکی سەرەکی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق."