هەوڵەکان بۆ رێککەوتنی بازرگانیی نێوان کەنەدا و ئەمریکا شکستی هێنا

هەوڵەکان بۆ رێککەوتنی بازرگانیی نێوان کەنەدا و ئەمریکا شکستی هێنا و ئەمریکا  50% پێناسی گومرگیی بەسەر چەند بەرهەمێکی کەنەدا سەپاند. 

مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە 8ـی ئەیلوولەوە رێکاری دژ بە پێناسی گومرگیی ئەمریکا جێبەجێ دەکەن،  ئەمەش لە دوای ئەوەی ئەو وڵاتە 50% پێناسی گومرگیی بەسەر چەند بەرهەمێکی کەنەدا سەپاند.

کارنی ئاماژەی بەوەدا، هۆکاری شکستی دانوستانەکانی نێوانیان ئەوەبوو، ئەمریکا داوای زۆر شتی کردووە، بەڵام تەنیا چەند شتێکی کەمی بەخشیوە.

گوتیشی: ئێمە ناوەستین و هەموو شتێک بۆ پاراستنی کۆمپانیا و بازرگانیی وڵاتەکەمان دەکەین.