نەتەوەیەکگرتووەکان: پەکخستنی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز قەیرانی برسییەتی قووڵتر دەکاتەوە
نەتەوەیەکگرتووەکان دووپاتیدەکاتەوە، پەکخستنی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز و دەریای سوور قەیرانی برسییەتی قووڵتر دەکاتەوە، دەبێت ئازادیی هاتوچۆی دەریایی رێزی لێبگیرێت.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرووەکان رایگەیاند، هێرش و پەکخستنی هاتووچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز و دەریای سوور جووڵەی وزە و پەینی کیمیایی و کەلوپەلی دیکە سنووردار دەکات. ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان و قووڵبوونەوەی قەیرانی برسییەتی لە جیهان.
ئاماژەی بەوەدا، مافی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی بەردی بناخەی ئاشتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانیی هاوبەشە، دەبێت رێزی لێبگیرێت. گۆتێرێز دەڵێ، پاراستنی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی ئەرکێکی یاسایی و پێویستییەکی مرۆییە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەدوای دەستپێکی جەنگی ئێران و ئەمریکا لە 28ـی شوباتی ئەمساڵ، سوپای پاسداران گەرووی هورمزی داخست و مینی چاندووە، هەرکەشتییەک بەبێ رەزامەندیی هێزی دەریایی سوپای پاسداران تێپەڕێت هێرشیدەکرێتەسەر. حوسییەکانی یەمەنیش وەک پشتیوانییەک بۆ ئێران، چەندان لە دەریای سوور کەشتییە بازرگانییەکانیان کردووەتە ئامانج.