فایەق زێدان و قالیباف چەند پرسێکی هاوبەش تاوتوێ دەکەن
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، جەختیان لەسەر برەودان بە هەماهەنگییە یاساییەکان و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی دادوەری لە نێوان بەغدا و تاراندا کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 25ـی ئابی 2026، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد.
بە پێی راگەیەنراوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کۆمەڵێک پرسی هاوبەش کراوە، کە گرنگترینیان بریتی بوون لە ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بەهێزکردنی هەماهەنگی لە بابەتە یاسایی و دادوەرییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، بە سەرۆکایەتیی شاندێک و سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.