مەزڵووم عەبدی بە فەرمی پۆستی راوێژکاری سەرۆککۆماری سووریای وەرگرت
سەرۆککۆماری سووریا، بە مەرسوومی فەرمیی ژمارە 164ـی ساڵی 2026، بڕیاری دا بە دامەزراندنی مەزڵووم عەبدی وەک راوێژکار لە سەرۆکایەتیی کۆماری وڵاتەکەدا.
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، مەرسوومی سەرۆکایەتیی ژمارە 164ـی ساڵی 2026ـی دەرکرد، کە تێیدا موستەفا خەلیل عەبدی ناسراو بە (مەزڵووم عەبدی) وەک راوێژکار لە سەرۆکایەتیی کۆماری وڵاتەکەدا دەستنیشان کراوە.
بە پێی دەقی مەرسوومە فەرمییەکە، ئەم بڕیارە پشتبەست بە ئەحکامەکانی "راگەیاندنی دەستووری" دەرکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، سێشەممە، 25ـی ئابی 2026، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، بە فەرمی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی و هەڵوەشاندنەوەی وەک پێکهاتەیەکی سەربازیی سەربەخۆ راگەیاند.