نووسەر و مێژوونووسی دیاری کورد عەبدولفەتاح بۆتانی گیانی لەدەستدا

عەبدولفەتاح بۆتانی، نووسەر و مێژوونووسی دیاری کورد، سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی زانکۆی دهۆک، کۆچی دوایکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2026، عەبدولفەتاح بۆتانی، نووسەر و مێژوونووسی کورد، لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا.

ناوبراو جیا لەوەی خاوەنی ژمارەیەکی زۆری بەرهەم نووسین و بڵاوکراوەبوو، یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی زانکۆی دهۆک.