نووسەر و مێژوونووسی دیاری کورد عەبدولفەتاح بۆتانی بە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا
عەبدولفەتاح بۆتانی، نووسەر و مێژوونووسی دیاری کورد، سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی زانکۆی دهۆک، لە کاتی گەڕانەوەی لە شاری موسڵ بەرەو دهۆک تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوو و بەهۆیەوە کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2026، عەبدولفەتاح بۆتانی، نووسەر و مێژوونووسی کورد و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمایی کوردی بە رووداوێکی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لە دهۆک، عەبدولفەتاح بۆتانی، بۆ بەشداریکردن لە پرسەیەک سەردانی شاری موسڵی کردبوو و لە کاتی گەڕانەوەیدا تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو.
ناوبراو جیا لەوەی خاوەنی ژمارەیەکی زۆری بەرهەم نووسین و بڵاوکراوەبوو، یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی زانکۆی دهۆک.