هێرشە مووشەکییەکانی ئێران زیانی بە فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا گەیاندووە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2026، پەیامنێرێکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی رایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەی شەوی رابردوو کرانە سەر بنکەی ئاسمانی موەفەق سوڵتی لە ئوردن، ژمارەیەک فڕۆکەی سەربازی ئەمریکا زیانیان بەرکەوتووە.

پەیامنێری سی بی ئێس لە روونکردنەوەیەکدا لە ئێکس ئاشکرایکرد، فڕۆکەیەکی جۆری ئەی-10 ثاندەربۆڵت زیانی بەرکەوتووە و یەکێک لە باڵەکانی لەدەستداوە. هاوکات زیانی کەم بەر نزیکەی 8 فڕۆکەی جۆری ئێف-15 کەوتووە.

لە بەشێکی دیکەی زانیارییەکانیدا روونیکردەوە، ئەو فڕۆکانەی جۆری ئێف-15 کە زیانیان بەرکەوتووە، سەرجەمیان گەڕێنراونەتەوە بۆ خزمەت.

شەوی سێشەممە بۆ چوارشەممە میدیاکان بڵاویانکردەوە، کردەی بەرگری ئاسمانی لە ئاسمانی ئیربد لە باکووری ئوردن تۆمار کراوە. ئەم دۆخە پاش ئەوە هات مووشەکە ئێرانییەکان چوونە ناو ئاسمانی شانشینەکەوە.

میدیا عەرەبییەکان گرتەی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە، تێیدا مووشەکی بەرگری لە ئاسمانی باکووری ئوردن دەتەقێنرێن. پێشتر ئیربد لە ماوەی جەولەکانی دوایی توندوتیژییەکاندا شایەتی بەرپەرچدانەوەی مووشەکە ئێرانییەکان و تێپەڕبوونی مووشەکی دیکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا بووە.