رووسیا: ژمارەی کارمەندەکانی لە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر زیاد دەکەین
ئاژانسی هەواڵی "ئینتەرفاکس" لەسەر زاری کۆمپانیای دەوڵەتیی رووسیا بۆ وزەی ئەتۆم (رۆساتۆم) بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکە بەنیازی ئەوەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا ژمارەی پسپۆڕ و کارمەندانی خۆی لە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهری ئێران بۆ 150 کەس بەرز بکاتەوە.
شەممە 12ـی ئەیلوولی 2026، کۆمپانیای "رۆساتۆم"دوای ئەوەی بڕیاری گەڕاندنەوەی پسپۆڕ و کارمەندەکانی دەرکرد بە گەڕانەوەیان بۆ ئێران، ئێستا پلانی داڕشتووە ژمارەی ئەو کەسانە بۆ 150 کارمەند زیاد بکات لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر کار دەکەن.
هەروەها کۆمپانیاکە، ئێستا سەرقاڵی دروستکردنی دوو یەکەی نوێیە لە وێستگەی بوشەهر، پێشتر و دوابەدوای سەرهەڵدانی گرژی و جەنگ لە ئێران، سەدان کارمەندی خۆی لە وێستگەکە کشاندبووەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە مانگی تەممووزی رابردوودا کۆمپانیاکە رایگەیاندبوو، یەکەم کاروانی کارمەندەکانیان، لە 6 پسپۆڕ پێکدەهاتن، دەستیان بە گەڕانەوە بۆ وێستگەکە کردووە.