سەرۆکوەزیران سەرەخۆشی لە شێخ محەممەد بن راشد ئال مەکتووم و گەلی ئیمارات دەکات
مەسرور بارزانی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی جێگری سەرۆکی ئیمارات و حاكمی دوبی کرد بۆ کۆچی دوایی شێخ ئەحمەد بن راشد ئال مەکتوم و هاوخەمیی خۆی بۆ حکوومەت و گەلی ئیمارات دەربڕی.
ئەمڕۆ دووشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمیی ئاراستەی شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتوم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و حاكمی دوبی، هەروەها سەرکردایەتی، حکوومەت و گەلی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ ئەحمەد بن راشد ئال مەکتوم.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (X) بڵاویکردووەتەوە، خەم و دڵگرانیی قووڵی خۆی بۆ ئەم کۆچە ئازاربەخشە دەربڕیوە و و رایگەیاندووە: "پڕبەدڵ هاوخەمی خۆمان بۆ ئەم کۆچە دووپات دەکەینەوە و لە خوای مەزن دەپارێینەوە کە خوالێخۆشبوو بە بەزەیی خۆی ببەخشێت و بیخاتە بەهەشتی بەرینەوە."
لە کۆتایی پەیامەکەشدا، مەسرور بارزانی ئاواتی سەبر و دڵنەوایی بۆ بنەماڵەی ئال مەکتوم و کەسووکار و خۆشەویستانی خوالێخۆشبوو خواستووە.
نتقدّم بخالص التعازي وصادق المواساة إلى أخي صاحب السمو الشيخ محمد بن راشد آل مكتوم @HHShkMohd، وإلى دولة الإمارات العربية المتحدة، قيادةً وحكومةً وشعباً، بوفاة المغفور له بإذن الله الشيخ أحمد بن راشد آل مكتوم.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) September 21, 2026
وإذ نعبّر عن بالغ حزننا وأسفنا لهذا المصاب الأليم، نسأل الله العلي…