لە نەینەوا کۆگایەکی گەورەی گۆگرد ئاگری گرت

وێنەی سووتانی کۆگاکە
وێنەی سووتانی کۆگاکە

لە کارگەیەکی گۆگرد لە پارێزگای نەینەوا ئاگرێک کەوتەوە، بەڵام لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی نەینەوا کۆنترۆڵکرا و بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی ئاشکرا بکەن. 

ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی نەینەوا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کۆگایەکی گۆگرد لە کارگەی گۆگردی میشراق بە توانای 500 تۆن ئاگری گرت، بەڵام تیمەکانیان توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کاری لەحیمکردن لە تانکییەکە کە وەک کۆگا بەکار هاتووە.

لە رووداوێکی جیادا لە باشووری بەغدا، کارمەندێکی وێستگەی ئاوی فازڵ جەعفەر لە ناوچەی سوەیب، بەهۆی دزەکردنی گاز لە بتڵێکی کلۆر بە کێشی 1 تۆن خنکا.

سەرچاوەیەکی ئەمنیش لەوبارەوە راگەیاند، تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە دزەکردنی گازەکە کۆنترۆڵ بکەن.