سەرۆکوەزیران و کونسوڵی ئەڵمانیا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستیان ئۆلفکە، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوی فەرمیی کۆبوونەوەکە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوون، پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە.
کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا، جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەد ، گفتوگۆ لەبارەی دۆخیی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.