وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان پیرۆزبایی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات
ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە وەزارەتی پێشمەرگە و سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.
ئایدن مەعرووف ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی ئەیلوولی 2026، لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە، دەڵێت" هێزی پێشمەرگە لە هەموو قۆناخەکاندا و لە هەمووکات زیاتر، پشتیوان و پارێزەری سەرەکیی ماف و ئارامیی سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان بووە و نموونەیەکی باڵای پێکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی بوونە.
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان هیواخوە ئەم هەنگاوە ستراتیژییە ببێتە مایەی بەهێزتربوونی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و پاراستنی زیاتری فرەچەشنی و پێکەوەژیانی نێوان گشت پێکهاتەکان.