لیستی مووچەی مانگی 9 رەوانەی بەغدا دەکرێت
ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 9ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 8 رەوانەی بەغدا دەکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، کارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 9 کۆتاییان هاتووە، چاوەڕێ دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا لیستەکە لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 8 رەوانەی بەغدا بکرێت.
ئاماژەی بەوەش دا، دوای وردبینیکردنی لیستەکە لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار لە بەغدا، ئامادەکاری بۆ تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
هاوکات پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ـی فەرمانبەرانی عێراق بەراورد بە مانگی رابردوو بە خێراییەکی زیاتر بەڕێوەدەچێت.