شەش پلەی سیلیزی گەرما دادەبەزێت و هەور ئاسمانی سپی دەکات
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردووەتەوە و بەگوێرەی تۆمارەکان، پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان تا شەش پلەی سیلیزی دادەبەزێت و بە گشتی کەشەکە رووەو فێنکی دەچێت.
بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی ئەیلوولی 2026، پێشبینییەکانی لەبارەی کەشی ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە و ئاماژەیداوە، کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور.
هەروەها خێراىی با لەنێوان 10 تا 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک هەیە، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاکوو ئێوارە ئەگەری خێراتربوونی هەیە بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی رووەو باکووری رۆژئاوا دەبێت.
لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی سبەی سێشەممە، ئاماژەیداوە، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 5 بۆ 6 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ دووشەممە، دادەبەزن و ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی شەودا بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا بۆهەوری تەواو دەگۆرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە:
| شارەکان | دووشەممە 28/09/2026 | سێشەممە 29/09/2026 | نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما |
| هەولێر | 36 | 31 | -5 |
| پیرمام | 33 | 27 | -5 |
| سلێمانی | 36 | 30 | -6 |
| هەڵەبجە | 37 | 32 | -5 |
| چەمچەماڵ | 37 | 31 | -6 |
| دهۆک | 34 | 30 | -4 |
| زاخۆ | 35 | 30 | -5 |
| ئاکرێ | 35 | 29 | -6 |
| گەرمیان | 40 | 35 | -5 |
| حاجی ئۆمەران | 28 | 22 | -6 |
| سۆران | 35 | 29 | -6 |